لە رۆژی ١٥ / ٩ /٢٠١٩ بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار سەردانی فەرمانگە و پارکی سامی عەبدولڕەحمانی کرد، لە پێناو ئاگاداربوونی لە نزیکەوە لە چۆنیەتی میکانیزمی کارکردن و کێشە و گرفتەکان جەنابی وەزیر لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولرەحمان کۆبویەوە وە سەردانی زۆرینەی شوێنەکانی پارکی کرد کە نۆژەنکردنەوەیان پێویستە یاخود تێیدا دەکرێت وە ھەروەھا جەنابی وەزیر ئامادەیی ھەموو ھاوکارییەکی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گیر و گرفتەکان ، پارکی سامی عەبدولڕەحمان پارکێکە دەکەوێتە شاری ھەولێر و بە یەکێک لە گەورەترین پارکەکان لە عێراق دادەنرێت لەڕووی ڕووبەرەوە ، پارکەکە چەندین خزمەتگوزاری هەیە لەوانە کافتریا و مارکێت و ڕێستورانت وە لەپارکەکە چەندین دیمەنی گوڵ و گوڵزار و دەریاچە و و سەوزایی دەبینرێت و لەگەڵ بوونی تابلۆ یا مۆنۆمێتی ڕەش کە ناوی شەهیدەکانی ١ی شوباتی تیا نووسراوە.
سەردانی بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار لە فەرمانگە و پارکی سامی عەبدولڕەحمان
