چـالاکی

سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (ھۆشیاری ژینگەی ) ئەنجام درا

لە رێکەوتی ( ٢٢-٨-٢٠١٩) رێکخراوی ئاڤیاری ھۆشیاری ژینگەی و بەرێوەبەرایەتی شارەوانی ژینگە پارێزی و بەرێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (ھۆشیاری ژینگەی ) ئەنجام دا :

ھەر یەک لە بەرێزان ؛

(فەرمان خەلیل ) بەرێوەبەری شارەوانی ژینگە پارێزی و
( سەرکەوت محمد ) نوێنەری فەرمانگەی ژینگەی ھەولێر ، لە سیمینارەکەدا تاوتوێی کۆمەلێک پرسی ژینگەی کرا…..

فەرمان خەلیل بەرێوەبەری شارەوانی ژینگە پارێزی لەبارەی کێشەکانی زبڵ خاشاکی کرد کە چۆن دەبنە ھۆیی پیس کردنی ژینگە و وە چۆن بتوانین چارەسەری ئەو کێشەو گرڤتانە بکەین بۆ ئەوەی ژینگەیەکی پاک و جوانمان ھەبێ وە بتوانین بەردەوام بین لەسەری کە ژینگەی خۆمان بپارێزین وە سیمایەکی جوانتر بە شار بگەینین…..

سەرکەوت محمد نوێنەری فەرمانگەی ژینگەی ھەولێر باس لە و کێشە و گرڤتانەی کرد کە دەبنە ھۆی پیس بوونی ھەوا .. بۆ نمونە دووکەڵی سەیارە و ھتد.. 
وەھەروەھا چۆنیەتی رێگرتن و چارەسەر کردنیان کۆمەلێک زانیاری گرینگی بە بەشداربوانی دا…….

وەھەروەھا بەرێز ( ئاسۆ شکاک ) سەرۆکی ئاڤیاری ھۆشیاری ژینگەی ، لەبارەی دەسەلاتەکانی ژینگە کۆمەلێک زانتاری گرینگی بە بەشداربوانی دا …

لەکۆتاییدا نیوەرۆ خوانێک بۆ بەژداربوان ساز کرا لەلایەن دەزگای خێرخوازی (حاجی یەحیا) .