چـالاکی

بەناوی سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر ، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندازیار و نوسەر و وەرگێڕی بە توانا بەڕێز ساسان عەونی دەکەین بە بۆنەی دەست بەکاربوونی وەك وەزیری شارەوانیی و گەشت و گوزار

بەناوی سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر ، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندازیار و نوسەر و وەرگێڕی بە توانا بەڕێز ساسان عەونی دەکەین بە بۆنەی دەست بەکاربوونی وەك وەزیری شارەوانیی و گەشت و گوزار و ستونێکی بەھێز و جێگەی متمانەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و دانیشتوانی شاری ھەولێر بەتایبەتی .
دۆستان و ھەڤاڵانی قەدرگران ، ئەو زاتەی بتوانێت سەرەڕای سەرقاڵیی ڕۆژگاری ئێستامان و بەڕێوەبردنی ئۆرگانێکی ھەستیار و گرنگی پارتی دیموکراتی کوردستان ، بتوانێت چەند بەرھەمێک بەچاپ بگەیەنێت لەم دواییانە ، کە ئەوانیش « چەند ڕەھەندێکی ڕێکخراوەیی ـ سەرنج و ڕوانین » و «مارکێتینگی سیاسی ـ پڕەنسیپ و جێ بەجێ کردن » و «ناوەڕاستی ڕۆژھەڵات ـ ململانێ و ھەژموون » و « ئامانجەکانی مۆسکۆ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ـ وەرگێڕان » ، پێویستە ھەروەستەیەك بکەین ، ئەوجا بەبێ یەك و دوو و بەوپەڕی متمانە و باوەڕییەوە بڵێین ، ئێمە لە دەستێکی ئەمین داییین . 
لەکۆتاییدا ئێمە وەکو سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر ، ھەردەم پشتیوان و ھەماھەنگ و ھاوکار دەبین بۆ سەرخستنی بەرنامە و دیدگاکانت سەبارەت بە پڕۆسەی خزمەت گوزاری بە گشتی و ھەماھەنگی نێوان وەزارەت و فەرمانگەکانی تر بە تایبەتی .
لەگەڵ دونیایەك ڕێز و تەقدیر