سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ھەردەم ھەولیداوە باشترین خزمەت گوزاری پێشکەش بەھاولاتیانی سنوری دەسەلاتەکەی بکات بەبێ جیاوازی و بەپێی ئیمکانیاتی بەردەست ، ئەوەش پێویستی بە ستافێکی شارەزاو لێھاتوو ھەیە بۆ جێ بەجێ کردنی ،جا لەخودی سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر و گشت بەشەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی ماندوونەناس .
جێگەی وەبیرھێنانەوەیە ، ئەوانەی کە لەرۆژانی سەخت و دژوار بەردەوام بوون لە تێکۆشان بۆ دابینکردنی ئەوپەڕی خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر ، کە ئەوەش پێویستی بە پۆلێك «« سەربازی وون »» ھەیە بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئامانجە ، بۆیە لێرەدا بەڕێز کاك سامان محمد سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر لە مەڕاسیمێکی شایستە ، میدالیای ڕێزلێنانی کۆتایی ڕاژەی خزمەتی پڕ بەرھەمی پێشکەش بە بەڕێز ئەندازیار ڕۆستەم صادق ابوبکر کرد بەبۆنەی خانەنشین بوونی پاش خەرمانەی تەمەنی زۆر لە بواری خزمەتگوزاری بە گشتی و سەرۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر بەتایبەتی وەھەروەھا ھیوای تەمەن درێژی و ساغی سەلامەتی بۆ خواست .
جێگای باسە ئەندازیار ڕۆستەم لە ١٩٥٤ لە کەندێناوە لەدایك بووە و لە ساڵی ١٩٧٩-١٩٨٠ لە زانکۆی سلێمانی بەشی ئەندازیاری شارستانی تەواو کردووە و لەھەمان ساڵ لە وەزارەتی ئیسکان و تەعمير ی ئەوکات دامەزراوە و لەساڵی ٢٠٠٠ ھاتۆتە سە رۆکایەتی شارەوانیی ھەولێر و زۆر بەرپرسیارەتی وەرگرتووە لەوانە بەرپرسی بەشی ھونەری و پلاندانان و ھیتریش .
بەڕێز کاك سامان محمد احمد میدالیای ڕێزلێنانی کۆتایی ڕاژەی خزمەتی پڕ بەرھەمی پێشکەش بە بەڕێز ئەندازیار ڕۆستەم صادق ابوبکر کرد
