ەدرێژەی کاروچالاکییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ؛
لە پێناو خزمەتکردنی شاری هەولێر پرۆژەی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی ١٠٠م لە نەخۆشخانەی رزگاری تاوەکو (بەنزینخانەی ئاکار) لە سنووری شارەوانی چوار
ئەم پرۆژەیە بە چەند قۆناغێک دەبێ»»
قۆناغی یەکەم لە نەخۆشخانەی رزگاری تاوەکو مزگەوتی (خەدیجة الكبري) دەبێ کە بە رووبەری (١٦٤٥م٢) بە گوژمەی (٣٤٩،٦٨٠،٠٠٠) دینارە ،لەسەر داھاتی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر ە
لەسەرەتادا شەقامەکە خاوێن دەکرێتەوە دواتر قەشت دەکرێ دەست دەکرێ بە دانانی چینی بایندەر فەرش کردن….
ئەم پرۆژەیە لە ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو تەواو دەبێ
دوای تەواو بوونی ئەو پرۆژەییە ، دەست دەکرێ بە قۆناغی دووەم کە ئەویش دەست پێ دەکات لە مزگەوتی (خەدیجة الكبري) تاوەکو بەنزینخانەی ئاکار ، .ـ
سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە :
لەسەرۆکایەتی شارەوانی
کیفی ئاری محمد
پشتیوان فاروق
سعدیة عمر
لەشارەوانی چوار
رێبین رشید
پشتیوان لطیف
بەخۆشحالییەوە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر لەخزمەت ھاولاتیانی شاری ھەولێر ی خۆشەویست دەبێ وە ھەروەھا بەردەوامیش دەبین لە خزمەت کردن.
