ئاگادارییەك لە سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بۆ ئەو هاووڵاتییە بەڕێزانەی کە قەرەبووکردنەوەی گوندی کۆری دەیانگرێتەوە، کە ژمارەیان ( ٤۱۳۲ ) کەسە و بە ناوی ( سەربەست قادر مصطفی ) دەست پێدەکات و بە ناوی ( بسام جلال عثمان ) کۆتایی دێت بە تایبەتی و هەموو دانشتوانی شاری هەولێری تێکۆشەر بە گشتی ؛
پاش چەند کۆبوونەوەیەکی ئەو لێژنەی کە لە سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر پێکهێنراوە بۆ ئەم مەبەستەی سەرەوە و بە سەرپەرشتی بەردەوامی خودی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر کاک سامان محمد بڵباس و بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و نوێنەری پارێزگای هەولێر و نوێنەری ئەنجومەنی قەرەبووی گوندی کۆری و نوێنەری کۆمپانیای وەبەرهێنان،
بڕیاردرا کە لە کاتژمێر (۱۱٫۰۰) سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ۲۰۱۹/٥/۲۹ ) لە ناو باڵەخانەی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانیی و گەشت و گوزار و بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و بەڕێز سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێز نوێنەری داواکاری گشتی وبەڕێز نوێنەری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و بەڕێزان لە ئەنجومەنی قەرەبووکردنەوەی گوندی کۆری و بەڕێز نوێنەری کۆمپانیای وەبەرهێنان و گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ئەو پارچە زەوییە ( ۲۰۰ م) یەی کەوەکو قەرەبوو بۆ ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانەی کە پێشتر ناویان هەبووە لە لیستی کرێچییەکانی گوندی کۆری وەکو لە بڕیارەکەی بەڕێزان لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان هاتووە .
