چـالاکی

پڕۆژەی دروست کردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی هەولێری نوێ وەکو قۆناغێک لە بواری جێبەجێکردن دایە

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر هەردەم لە خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری هەولێر بەردەوامە، وەکو بەڕێز سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی هەولێر لەم لێدوانەی بۆ کەناڵی کوردستان تیفی ئاماژەی پێدا سەبارەت بە گەڕەکی هەولێری نوێ کە دەکەوێتە سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی سێ ، کە لەئێستادا پڕۆژەی دروست کردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی هەولێری نوێ وەکو قۆناغێک لە بواری جێبەجێکردن دایە بە گوژمەی ( ۱٤۷٫۰۰۰٫۰۰۰ ) دینار لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر ، هەروەها وکو کاک سامان ئیشارەتی پێدا کە دوا قۆناغی ئەم پڕۆژەیە کە گوژمەکەی نزیکەی (۳۰٦٫۰۰۰٫۰۰۰ ) دینار دەبێت ئەویش لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، چاوەڕێی دەکرێت بەم نزیکانە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت .
لێرەدا دەمانەوێت زۆر سوپاسی هاوڵاتیانی گەڕەکی هەولێری نوێ بکەین کە بەردەوام هەماهەنگیان هەیە لەگەڵ پڕۆژەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بەگشتی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی سێ بە تایبەتی .