سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەردەم لە خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری هەولێر بەردەوامە، وەکو بەڕێز سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی هەولێر پێشتر ئاماژەی پێدابوو، قیرتاوکردنی شەقامی( ۱۰۰ م) قۆناغ بەقۆناغ جێبەجێ دەکرێت، ئەم قۆناغەی ئێستا بریتیە لە قیرتاوکردنی هەردوو سایدەکە بە گوژمەی زیاتر لە (۸۰۰٫۰۰۰٫۰۰۰ ) دینار لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر لە چوارڕیانی بەنزینخانەی ئاکار تاوەکو نەخۆشخانەی ڕزگاری لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی چوار وەکو بەڕێز کاک سامان باسی لێوەکرد ،لە دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ،دەست دەکرێت بە قیڕتاوکردنی .
لێرەدا دەمانەوێت زۆر سوپاسی شوفێران بکەین کە بەردەوام هەماهەنگیان هەیە لەگەڵ پڕۆژەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر.
