چـالاکی

هەڵمەتی فراوانی تیمەکانمان بۆ نەهێشتنی گژوگیای ناو گۆڕەپانە گەورەکان و دوورگەی ناوەڕاستی شەقامەکان و دارستانەکان

بە مەبەستی بەدووربوونی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە وەرزی هاویندا، ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژیدا هەڵمەتی گەورەی شارەوانیمان دەستی پێکرد بە مەبەستی لادانی گژوگیای ناو گۆڕەپانەکان و دوورگەی ناوەڕاستی شەقامەکان، کە تیایدا تیمی شارەوانیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەپارێزی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پاڕک و باخچەکانی هەولێر و کۆمپانیای خاوێنکردنەوەی سنووری شارەوانی شەش دەستیانکرد بە پڕۆسەی پاککردنەوەی غاباتى پشت قوتابخانەی بەهاری نوێ ١٢٠م و پێش نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا و غاباتى ٣٠م ئاسايشی شادی.. 
بە سەرپەرشتی ئەندازیار مەموند