سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر هەردەم لە خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری هەولێر بەردەوامە، بەئامادەبوونی بەڕێز نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانیی و گەشت و گوزار و سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەشدار بەرزنجی بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج، قیرتاوکردنی شەقامی( ۱۰۰ م) قۆناغ بەقۆناغ جێبەجێ دەکرێت، ئەم قۆناغەی ئێستا بریتیە لە قیرتاوکردنی (۱۱۰۰)م درێژی بە گوژمەی( ٦۲۰٫۰۰۰٫۰۰۰)دینار لە چوارڕیانی زبیر بلال( کۆمپانیای جیهان) تاکو چوارڕیانی بەنزینخانەی ئاکار کە بریتییە لە قیرتاوکردنی ( ۲٦٫۰۰۰م دووجا ) چینی بایندەر لەگەڵ چاکردنەوەی قیڕی کۆن و ڕاستکردنەوەی ڕووی شەقام .
بۆ زانیاری هەموو لایەک و شوفێرانی بەڕێز بەتایبەتی، ئەم بەشە لە ڕۆژی ۱۲-٥-۲۰۱۹ کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە بە ڕووی شوفێران دەکرێتەوە وە لایەکەی تری شەقامەکە کە لە چوارڕیانی بەنزینخانەی ئاکار تاوەکو چوارڕیانی زبیر بلال ( کۆمپانیای جیهان ) دەست دەکرێت بە چاکردنەوە و ڕاستکردنەوەی وە دواتر قیڕتاوکردنی، ئەم کارانە لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر ئەنجام دەدرێت وە لێرەدا دەمانەوێت زۆر سوپاسی شوفێران بکەین کە بەردەوام هەماهەنگیان هەیە لەگەڵ پڕۆژەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر.
قیرتاوکردنی شەقامی( ۱۰۰ م) قۆناغ بەقۆناغ جێبەجێ دەکرێت
