بەخۆشحاڵیەوە لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی تایبەت بە مامۆستایان و هاوڵاتیانی دانیشتووی گەڕەکی دێی زانکۆی نوێ بەتایبەتی ، بەئامادەبوونی بەڕێز تاهیر عبداللە جێگری پارێزگاری هەولێر و سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەشدار بەرزنجی بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج، توانرا بە هەوڵ و کۆششێکی زۆر، پرۆژەی تەواوکردنی شەقام و ئاو و ئاوەڕۆ بۆ گەڕەکی مامۆستایانی دێی زانکۆی نوێ بە گوژمەی ( ۲٫٤۳۸٫٤٥۹٫۰۰۰ ) دینار لەسەر بودجەی تایبەتی وەزارەتی شارەوانیی و گەشت و گوزار و ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز و سوپاسەوە، جێبەجێ کرا .
بۆئەمساڵیش توانرا بڕی( ٥٦۰٫۰۰۰٫۰۰۰ ) دینار دابین بکرێت بۆ پڕۆژەی تەواوکردنی قیرتاوکردنی (۸۲)کۆڵانی ناو گەڕەکەکە، وە کۆی گشتی قیرتاوکردنەکە بریتیە لە ( ۱۳٤٫۰۰۰ ) مەتر دووجا، بە سوپاسەوە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی شارەوانیی و گەشت و گوزار لە گەڵ سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر و پارێزگای هەولێر .
داواکارین لە هەموو لایەک بە هاوڵاتیان و دام دەزگاکانی حکومەت هاوکاری تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج بکەن چونکە هەر کارێك بە دەستە جەمعی بکرێت سەرکەوتووتر دەبێت .
پرۆژەی تەواوکردنی شەقام و ئاو و ئاوەڕۆ بۆ گەڕەکی مامۆستایانی دێی زانکۆی نوێ
