چـالاکی

پرۆژەی دروستکردنی چەند کۆڵانێک لەگەرەکی رۆشنبیری پشت گۆرستان

بەخۆشحاڵیەوە لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی تایبەت بە هاوڵاتیانی تێکۆشەری سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج بەگشتی و گەڕەکی ڕوشنبیری بەتایبەتی ، بە ئامادە بوونی بەڕێز تاهیر عبداللە جێگری پارێزگاری هەولێر و سامان محمد بڵباس سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و شێخ بەشدار بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج، توانرا بە هەوڵ و کۆششێکی زۆر، پرۆژەی دروستکردنی چەند کۆڵانێک لەگەرەکی رۆشنبیری پشت گۆرستان بە گوژمەی ۳۰٦٫٥۰۰٫۰۰۰ دینار لەسەر داهاتی ۱۷٪ سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بکەوێتە بواری جێبەجێ کردن وە ماوەی پرۆژەکە (۱۲۰ ) رۆژە. 
لەلایەن لێژنەیەکی پسپور لەنێوان سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر وبەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی پێنج بەشێوەی راستەوخۆ جێ بەجێ دەکرێت .
پڕۆژەکە پێکهاتووە لە تێکەڵەرێژ کردن و دانانی قالبی کربستۆن بۆ (۳۲)کۆڵان ، ئەویش لەبەر پێویستی زۆری هاوڵاتیانی خۆشەویستی ئەو گەڕەکە .
داواکارین لە هەموو لایەک بە هاوڵاتیان و دام دەزگاکانی حکومەت هاوکاری تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج بکەن چونکە هەر کارێك بە دەستە جەمعی بکرێت سەرکەوتووتر دەبێت .
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر و وەزارەتی شارەوانیی وگەشت وگوزار و پارێزگای هەولێر