چـالاکی

کۆتایی پێ هاتنی قۆناغی سێیەمی قیرتاوکردنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر

لە ٢٠١٩/٤/٢٥قۆناغی سێیەمی قیرتاوکردنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر، کە لە ترافیک لایتی عەینکاوە تاوەکو جسرە نوێیەکەی بەحرکە کۆتایی پێ ھات کە لەسەر فەرمانی وەزیری شارەوانی بڕیاری نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە درابوو

لە پاش ئەو قۆناغە هەردوو قۆناغی چوارەم و پێنجەمی قیرتاوکردنەوەی شەقامی ١٠٠ مەتری لای قوتابخانەی ئەحمەد خانی دەست پێدەکات، لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە گوژمەی ٦١٤ ملیۆن دینار

سەرۆکایەتی شارەوانی رایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە دووبارە قیرتاوکردنەوەی ئەو شەقامانەی پێویستیان بە دووبارە نۆژەنکردنەوە هەیە
بەمەش هەر پێنچ قۆناغەکە نزیکەی یەک ملیار و نیو دینار، لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر تێچووە