چـالاکی

داڕشتنی کۆنکریت بۆ کۆڵانێک لە گەڕەکی مامزاوە

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی شارەوانیمان وە لە دوای دابین کردنی گوژمەی پێویست لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر،تیمی هونەری ئەندازیارانی هەردوولا هەڵسان بە داڕشتنی کۆنکریت بۆ کۆڵانێک لە گەڕەکی مامزاوە نزیک مزگەوتی فیردەوس بە درێژی 110 مەتر و بەگوژمەی 9625000 دینار لەسەر داهاتی 17%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر