چـالاکی

ئاگاداریەک لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێرەوە سەبارەت بە مۆلەتى بالەخانە و خانوو

ئاگادارتان دەکەینەوە ئەندامانى لێژنەى مۆلەتى بالەخانەو خانوو لەسنورى بەرێوەبەرایەتى شارەوانیەکانتان و سنورى بەفەرزۆن , بە هیچ شێوەیەک نابێت نوسینگەى ئەندازیارى چ بۆ دیزاین یان سەرپەرشتى کردنى ھەبێت وە نابێت کار لەگەل هیچ نوسینگەیەکى ئەندازیارى بکات یان تەنها کارى چەند نوسینگەیەکى دیارى کراو رایى بکات و ئاستەنگىیش بۆ ئەوانى تر دروست بکات .
بۆ ئەم مەبەستە دەبێت پابەند بن بە رێنماییەکانى مۆلەتدان ودەرفەت بۆ نوسینگەکان وەک یەک بێت , بە پێچەوانەوە خۆتان بەرپرسیار دەبن و رێکارى یاسایی بەرامبەرتان وەردەگیرێت لە رێگەى داواکارى گشتى