زیادکردنی ئاشکرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی رووبەری(٢٥٠٠)م٢ لە پارچەزەوى ژمارە (٥/٧٣١٣ ک ٩٣ حصارۆک)بۆ مەبەستی (بەنزینخانەى هاوچەرخ)بۆ ماوەى (٢٥ ساڵ),بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی شلرەوانی ژمارە (٦١)لە (٢٣/ ٢/ ٢٠٢٦) ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی رووبەری(٢٥٠٠)م٢ لە پارچەزەوى ژمارە (٥/٧٣١٣ ک ٩٣ حصارۆک)بۆ مەبەستی (بەنزینخانەى هاوچەرخ)بۆ ماوەى (٢٥ ساڵ),بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا , به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٥٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو وە گشت ئەو بارمتانەى لە هاولاتی بەژداربووى زیادکردنەکە وەردەگرێن تا (١٥) رۆژ دوای زیادکردنەکە ناگەرێنەوە بۆیان , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ئەگەر رۆژی دیاریکراو پشوی فەرمی بێت ئەوە راستەوخۆ رۆژی دواتر زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت لە هەمان کات و شوێن دا ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ گۆژمەى نرخی بەرامبەر موڵک بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێ ماددەى (٢١)لە یاسایی ژمارە (١) سالی (٢٠٢١) رێکاری یاسایی بەرانبەر دەکرێتە بەر , هەروەها پێویستە دوای دانی کرێ سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوە دا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل) هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەى (١٥) لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێی سالانە هەر (٥) پێنج ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بۆ خواستی کرێ گرتە ,کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پێنج شەم ٢/ ٧/ ٢٠٢٥

تێبینی:
پێویستە ئەو هاولاتیەى شوێنی ئاماژەپێکراوی سەرەوەى بۆ دەردەچێت لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا لە ماوەى (٢)مانگ دوای گرێبەست دەست بە دروست کردنی بینا بدات و لە ماوەى (١)ساڵ تەواوی بکات وە بە پێی نەخشە و پلانی پەسەندکراو دروستی بکات بە پێچەوانەوە گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێتەوە.

وەڵامێک بنووسە