زیادکردنی ئاشکرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانی پارچە زەوى ژمارە (٢٥٨٥ / ١ ک ٢١ تۆبزاوە ) بە رووبەری (٣٧٠٧,٣٢)م٢ , بۆ مەبەستی (باڵەخانەى بازرگانی) بە ڕەگەزى خزمەتگوزاری بۆ ماوەى (٢٥ ساڵ), بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاریکراو بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٥٤) لە (١٦ /٢ / ٢٠٢٦) دوابەدوای ئاگاداریمان ژمارە (١٠ / ٦٩٧١) لە ١٧ /٣ / ٢٠٢٦ ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانی پارچە زەوى ژمارە (٢٥٨٥ / ١ ک ٢١ تۆبزاوە ) بە رووبەری (٣٧٠٧,٣٢)م٢ , بۆ مەبەستی (باڵەخانەى بازرگانی) بە ڕەگەزى خزمەتگوزاری بۆ ماوەى (٢٥ ساڵ), بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاریکراو بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا , به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٥٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو وە گشت ئەو بارمتانەى لە هاولاتیانی بەشدار بووى زیادکردنەکە وەردەگیرێن تا (١٥) رۆژ دوای زیادکردنەکە ناگەرێتەوە بۆیان زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (١٥) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى پێش نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,ئەگەر رۆژى دیاری کراو پشووی فەرمی بوو ئەوە راستەوخۆ رۆژی دواتر زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت لە هەمان کات و شوێن دا ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ نرخی بەرامبەر مۆلک بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێ ماددەى (٢١)لە یاسایی ژمارە (١) سالی (٢٠٢١) رێکاری یاسایی بەرانبەر دەکرێتە بەر بە پێی مادەى (١٥) لە رێنماییە کانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە درکرێت لە کرێ سالانە هەر (٥) ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بۆ خواستی کرێ گرتە , کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ یەک شەم ١٠/ ٥/ ٢٠٢٥

تێبینی:
١. پێویستە ئەو کەسەى شوێنی ئاماژەپێراوى سەرەوە بۆ دەردەچێت لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٣٦٥) لە ٥ / ١٢ / ٢٠٢٤ وە رێنماییو پانۆراماى شەقام لە ماوەى (٣)مانگ دوای گرێبەست دەست بە دروست کردنی بینا بکات و لە ماوەى (٢) ساڵ تەواوی بکات وە بە پیی نەخشە و پلانی پەسند کراو دروستی بکات بە پێچەوانەوە گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێتەوە