ئاماژە بە نووسراوى وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار (١٣٣٧٤ لە ١٠/ ١٢ / ٢٠٢٥) وە نووسراوى سەرۆکایەتی شارەوانیمان (٣٨٤٨٦ لە ٢٣ / ١٢/ ٢٠٢٥) تایبەت بە پێکهینانی لێژنەى خەملاندن و فرۆشتن بۆ (٤٠٤) کەل و پەلی نوێ و بەکار نەهاتووی یەدەگی ئامێر و ئۆتۆمبێل , ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە فرۆشتنی ئەو ئامێرانەى کە لە خشتەى هاوپێچدا جۆری کەل و پەلەکان و بڕەکانیان دیاری کراوە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا , به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه له رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٠)ى پێش نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ نرخی بەرامبەر ئامێرەکان بدات و ئامێرەکان بگوازێتەوە بە پێچەوانەوە بە پێ ی ماددەى (٣١) سی و یەکەمین لە یاسای ئاماژە پێدراوى سەرەوە بڕی (٠,٥%)ى نرخی فرۆشتنی بدات بۆ هەر رؤژەک دواکەوتن , تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە کۆی بڕی فرۆشتن بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى یەکەم لە یاسای ژمارە (١) سالى ٢٠٢١ دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ…
زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته پێنج شەم ٧/ ٥/ ٢٠٢٦
ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە فرۆشتنی ئەو ئامێرانەى کە لە خشتەى هاوپێچدا جۆری کەل و پەلەکان و بڕەکانیان دیاری کراوە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا …
