پاڵپشت بە بڕیاری گشتگیری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (١٥٤ لە ٣/ ٩/ ٢٠٢٣) وە نووسراوى ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە (/ ٩٠٤ لە٢٥ / ٢ / ٢٠٢٦ ) ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی نەخشەى جیاکردنەوەى ژمارە ( 4 W لە ٢٥ /٢ / ٢٠٢٦) بۆ پێکهاتەکانى ناو پرۆژەى وەبەرهێنانی (ئەتلانتیک) کە بریتیە لە( خانوو , خزمەتگوزاری, سەوزایی, قوتابخانە, بنکەى تندروستی ,, مزگەوت , باخچەى ساوایان, رێگای گشتی, هتد … پێشنار کراو بۆ پارچە زەویەکانی ژمارە (٣ /٣ ک ٢٠٢ کسنزان) کە پرۆژەى وەبەرهێنانی (ئەتلانتیک)ی لە سەر دروستکراوە, بۆ ئەم مەبەستە هەر کەس و لایەنێک سکالا و تانە و تێبینی هەیە لە سەر بابەتەکە ئەوا سەردانی سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر بکات لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣.
ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی نەخشەى جیاکردنەوەى ژمارە ( 4 W لە ٢٥ /٢ / ٢٠٢٦) بۆ پێکهاتەکانى ناو پرۆژەى وەبەرهێنانی (ئەتلانتیک) کە بریتیە لە…
