پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٦٩) لە (١/ ٣ / ٢٠٢٦) ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یەکەمی فروشتن و بە کری دان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ههلدهستێت بە بە کرێدانى پارچەزەوى ژمارە (١٦٩١ / ٧٥ ک ٤٤ وارش) بە رووبەری (٢٨٨٩,٢٦)م٢ بۆ مەبەستی (باڵەخانەى بازرگانی) بە ڕەگەزی خزمەتگوزاری گشتی بۆ ماوەى (٢٥ ساڵ), بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاریکراو لە رێگا زیادکردنی ئاشکرا , به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى وەزارەتی شارهوانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٥٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو بۆ تەواوی ماوەى بە کرێدانوە گشت ئەو بارمتانەى لە هاولاتیانی بەشدار بووی زیادکرنەکە وەردەگیرێن تا (١٥) رۆژ دوای زیادکرنەکە بۆیان ناگەرێتەوە, زیادكردنهكه له رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوهرۆ دهست پى دهكات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێ ماددەى (٢١)لە یاسایی ژمارە (١) سالی (٢٠٢١) رێکاری یاسایی بەرانبەر دەکرێتە بەر , کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنهكه دهكهوێته یەک شەم ١٩/ ٤/ ٢٠٢٦
تێبینی:
١.پێویستە ئەو هاولاتییەى شوێنی ئاماژە پێکراوی سەرەوەى بۆ دەردەچێت لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا لە ماوەى (٣)مانگ دوای گرێبەست دەست بە دروستکردنی بینا بکات و لە ماوەى (٢سال) تەواوی بکات وە بە پێی نەخشە و پلانی پەسەندکراو دروستی بکات بە پێچەوانەوە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە .
