لەژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوی ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە / ٩٠١ / ٤٧٨٦ لە ٦/ ١٠/ ٢٠٢٥ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی دیاری کردنی رێنماییەکانی دروستکردنى باڵەخانە لە سەر شەقامی (٦٠ مەتری) نێوان گەرەکی هەولێری نوێ و کەرتی ئاودل برست لە شەقامی سەرەکی (٥ مەتر) کشانەوە بکەن بە شێوەى بۆکس وە لە شەقامی لاوەکی (٣ مەتر) کشانەوە بکەن بە شێوەى بۆکس وە ئەو رێنمایانە گشت پارچەزەوییەکان دەگرێتەوە کە بە پێی نەخشەى کەرتی ژمارە (٤٥٣ لە ٥ /١٢ / ٢٠٠٦)بە کارهێنانیان دیاری کراوە بە بازرگانی وە پابەندی دیزاینی پانارۆمای شەقامەکە بن سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی (٣٩) ى لە ٢٩/ ١٠/ ٢٠٢٥……. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣.
ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی دیاری کردنی رێنماییەکانی دروستکردنى باڵەخانە لە سەر شەقامی (٦٠ مەتری)…
