ئاگاداری

ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی هەموار کردنەوەى رێنمایی دروستکردنی بینا پێداچوونەوە بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر ژمارە…

لەژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوی ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە / ٩٠١ / ٤٥٢ لە ٥/ ١٠/ ٢٠٢٥ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی هەموار کردنەوەى رێنمایی دروستکردنی بینا پێداچوونەوە بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر ژمارە (١٥٧ لە ٣ / ٩ / ٢٠٢٣)تایبەت لە سەر شەقامی (٢٠ مەتری-حسن دروستکردنی بینا بە (٢ تا ٤ نهۆم)بە مەرجی دابین کردنی شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل وە ژێر زەمین بە پێ ی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر ژمارە (١٢٧ لە ١١ / ٨ / ٢٠٢٢) وە هەروەها هەموار کردنەوەى بریاری ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر ژمارە (١٥٦ لە ٣ / ٩ / ٢٠٢٣)وە برگەی کەرستە قەدەغە کراو و رێگە پێدان بە بەکارهێنانی (کەرپووچ لە رووکاری بینا لە شەقامی (معهد کۆمپیوتەر لە گەرەکی نەورۆز) لە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر ژمارە (١٥٦ لە ٣ / ٩ / ٢٠٢٥) سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی (٣٨) ى لە ٢٢/ ١٠/ ٢٠٢٥……. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣.