زیادکردنی ئاشکرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی (دوو شوێن لە ناو پارکی سامی عبدالرحمن بۆ یاری سکۆتەر بە پێی نەخشەى پێشنیارکراو)بۆ ماوەى (٣ ساڵ) بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٣٢٤) لە (١٥ / ٩ / ٢٠٢٥) ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی (دوو شوێن لە ناو پارکی سامی عبدالرحمن بۆ یاری سکۆتەر بە پێی نەخشەى پێشنیارکراو)بۆ ماوەى (٣ ساڵ) بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێ ماددەى (٢١)لە یاسایی ژمارە (١) سالی (٢٠٢١) رێکاری یاسایی بەرانبەر دەکرێتە بەر , کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ چوار شەم ٢٩/ ١٠/ ٢٠٢٥


تێبینی:
١. ئەو هاولاتییەى شوێنی ئاماژەپێکراوی سەرەوەى بۆ دەردەچێت پێویستە پابند بێت بە دروست کردنی بنکە بۆ بە کرێدانی سکۆتەر وە بۆ بەکارهێنانی سکۆتەری کارەبای پێوستە کارەبایەکەی بە سیستمی وزەى خۆر بێت و لە ئەستۆی کرێگرتە بێت , وە تەنها (٣٠)سکۆتەر دابنرێت بۆ بەکرێدان , وە دانانی سیستەمی (GPS) وە سەلامەتی بە کرێگرتەى سکۆتەر پارازراو بێت , وە بۆیاغ کردنی رێڕەوی سکۆتەر وە پەرژینێکی پلاستیک لە هەردوو لای رێرەوەکە دابنرێت بۆ دەرنەچوون لە رێڕەوەکە وە هەروەها کەرستەى سەلامەتی بەکارهێنەر دابین بکرێت وە نۆژەن کردنەوەى ڕێرەوەکە سالانە بێت وە بەکارهێنانی سکۆتەر بە پێی تەمەنی ستاندەراتی جیهانی بێت .
٢. پێویستە ئەو کەسەى شوێنی ئاماژەپێکراوی سەرەوەی بۆ دەرچێت بیرێکی جێگرەوە لە ناو پارکی سامی عبدالرحمن لێبدات لەگەڵ دروستکردنی دەروازەیەکی نوێ بە پێی دەرخستەى هاوپێج
٣. پێویستە ئەو کەسەى شوێنی ئاماژە پێکراوى سەرەوەى بۆ دەردەچێت لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا , لە ماوەى (٢)مانگ دوای گرێبەست دەست بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەرەوە بکات , وە لە ماوەى (٦)مانگ تەواوی بکات بە پێی نەخشەو پلانی پەسەندکراو دروستی بکات وە بە پێچەوانەوە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە .