پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (١٥٧) لە (٣/ ٦ /٢٠٢٥) ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ههلدهستێت بە بەکرێدانی شوێنى ژمارە (١) بە پێی نەخشەى کەرتی بە رووبەری (١٠٠)م٢ لە سەر پارچەزەوى ژمارە (٢٣١٠ / ١٢١ ک ٤٥ وارش) بۆ مەبەستی فرنی نان ماوەى (١٠ ساڵ) بۆ ئەم مەبەستە وە ماوەى دیاری کراو بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى وەزارەتی شارهوانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٢٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنهكه له رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوهرۆ دهست پى دهكات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێ ماددەى (٢١)لە یاسایی ژمارە (١) سالی (٢٠٢١) رێکاری یاسایی بەرانبەر دەکرێتە بەر , کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنهكه دهكهوێته پێنج شەم ١٤/ ٨/ ٢٠٢٥
تێبینی:
– ئەو هاولاتییەى شوێنەکە بۆ دەردەچێت پێویستە لە ماوەى (٢)مانگ دوای گرێبەست دەست بە دروست کردنی بینا بکات وە لە ماوەى (١)ساڵ تەواوی بکات بە پێی نەخشە و پلانی پەسەند کراو بە پێچەوانەوە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە.
