ئاگاداری

ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی جیاکردنەوەى رووبەری (٦٧٠٨,٠٦)م٢ لە پارچەزەوى ژمارە (٥٠١١ / ١ ک ١٢ تیماری گەورە) وە …

لەژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوی ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە / ٩٠١ / ٢٨١٠لە ٢٢/ ٦ / ٢٠٢٥ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی جیاکردنەوەى رووبەری (٦٧٠٨,٠٦)م٢ لە پارچەزەوى ژمارە (٥٠١١ / ١ ک ١٢ تیماری گەورە) وە رووبەری (٧٢٥,٩٤)م٢ لە پارچەزەوى ژمارە (٤٩٩٥ / ١ ک ١٢ تیماری گەورە) وە یەکبوونی گشت رووبەری جیاکراوەکان کە رووبەری گشتی دەبێتە (٧٤٣٤)م٢ لە سەر بەشێک لە پارچەزەوى ژمارە (١ کەرتی تیماری گەورە) لە سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی ( ٢٢) ى لە ٢/ ٧/ ٢٠٢٥……. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣.