پالپشت بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٢٤٨) لە ١٧/٩/٢٠٢٤ وە دوابەدوای ئاگاداریمان ژمارە (١٠ /٢٣٤٩٨ )لە ١ / ١٠ ٢٠٢٤ و لە ٥/١١/٢٠٢٤ و (١٠ / ٢٦٨٣١) لە ٢١ / ٥ / ٢٠٢٥ ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ههلدهستێت بە بەکرێدانی شوێنی ژمارە (٢) بە رووبەری (١٤٧٥٢)م٢ کە لە ئیستادا (١٠)کابینەى لە سەرە کە دەکەوێتە گەرەکی سەربەستی (٣٢ ک) نێوان باڵەخانەى بەرێوەبەرایەتی هاتوو چۆی هەولێر و شەقامی (١٢٠)م٢ بە مەبەستی گەراجی ئۆتۆمبێل لە سەر پارچەزەوى ژمارە (٦٨٢٢ / ٣٢ ک ٤٤ وارش)بۆ ماوەى (١ ساڵ)بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى وەزارەتی شارهوانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٢٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنهكه له رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوهرۆ دهست پى دهكات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێ ماددەى (٢٠)لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥)پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر ٥ ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بۆ خواستی کرێ گرتە , کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنهكه دهكهوێته پێنج شەم ٣١/ ٧/ ٢٠٢٥
تێبینی:
١. ئەو هاوڵاتییەى شوێنەکەى بۆ دەردەچێت پێویستە لە ماوەى دوو مانگ دوای گرێبەست دەست بە دروست کردنی بینا بکات وە لە ماوەى (١)ساڵ تەواوی بکات بە پێ ی نەخشە و پلانی پسندکراو کە بۆ شوێنەکە دیاری کراوە , بە پێچەوانەوە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە.
٢. پێویستە هەردوو شوێنی ئاماژە پێکراو دەرجەى جیاواز و تایبەت بە خۆیان هەبێت.
