لەژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار / نووسینگەى بەرێز جەنابی وەزیر بە ژمارە / ٢٢٩ لە ١٨ / ٣ / ٢٠٢٥ وە نووسراوى ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە / ٩٠١ / ١٤٠ لە ٢٢ / ٤ / ٢٠٢٥ وە ژمارە / ٩٠١ / ٢٥٢٢ لە ٢ / ٦/ ٢٠٢٥ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی هەموارکردنەوەى شێوەى نەخشەى کەرتی ئامادەکراوى ژمارە (٥٩D – a) پێشنیارکراو بۆ پارچەزەوییەکانی ژمارە (٢٨١ / ٢٤٢ ک ٥ عەنکاوە) وە بەشێک لە رێگای گشتی ژمارە (٢٨٥ / ٢٤٢ ک ٥ عەنکاوە) وە گۆرینی رەگەزى پارچەزەوى ژمارە (٢٨١ / ٢٤٢ ک ٥ عەنکاوە) لە (سەوزایی) وە بەشێک لە رێگاى گشتی ژمارە (٢٨٥ / ٢٤٢ ک ٥ عەنکاوە) بۆ (بازرگانی / بازاری هاوچەرخ) وە کەمکردنەوەى پانی شەقامی ناوبراو لە (١٢ مەتری)بۆ (٦ مەتر)لە سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی ( ٢٠) ى لە ١٨/ ٦/ ٢٠٢٥……. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣.
ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی هەموارکردنەوەى شێوەى نەخشەى کەرتی ئامادەکراوى ژمارە…
