لەژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوی ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە / ٩٠١ / ١٩٨ لە ٢٨ / ٥/ ٢٠٢٥ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی شێوەى نەخشەى کەرتی ئامادەکراوى ژمارە (٧٩٧k – a ) پێشنیارکراو بۆ بەشێک لە پارچەزەوى ژمارە(٣٧٠٦ / ١ک ١٥ گردەرەشە اسعد) وە سنووری نەخشەى کەرتی شەقامی (١٥٠ مەتری) لە ماستەرپلان (ring way 6) وە درێژ کراوەى ئەم شەقامە بە ناوچەى تیمارى نیشتەجێ تێدەپەرێت کە بە پێ ی نەخشەى پەسندکراو لە باری شوێن ئەم شەقامە (٦٠ مەتر ) یە لە سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی (١٨) ى لە ٤/ ٦/ ٢٠٢٥……. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣.
ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی شێوەى نەخشەى کەرتی ئامادەکراوى ژمارە (٧٩٧k – a ) پێشنیارکراو بۆ بەشێک لە پارچەزەوى ژمارە…
