ئاگاداری

ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەینەوە کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی گۆرینی بەکارهێنانی پارچەزەوییەکانی کە دەکەوێتە سەر شەقامێکی (١٥ مەتری)لە گەرەکی…

لە ژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوى ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە /٩٠١/ ١٥١٨ لە ٦/٤/٢٠٢٥ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەینەوە کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی گۆرینی بەکارهێنانی پارچەزەوییەکانی کە دەکەوێتە سەر شەقامێکی (١٥ مەتری)لە گەرەکی (بختیاری)کە ناسراوە بە شەقامی (تیم مارت) کە لە پارچەزەوى ژمارە (١٠٩٣ / ٤٠ ک ٤٤ وارش)دەست پێ دەکات و لە پارچەزەوى ژمارە (١٩٦٨ / ٤٠ ک ٤٤ وارش)کۆتایی دێت وە لە لایەکی تر لە مولکی ژمارە (٧٦٠ / ٤٠ ک ٤٤ وارش ) دەست پێ دەکات تاکو کۆتایی دێت لە دوو سایدی ئێمێرجنس) لە نیشتەجێ بوون بۆ تێکەڵاو لە سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی (١٣) ى لە ٢٣ /٤/ ٢٠٢٥……. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣.