زیادکردنی ئاشکرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانی ئەو(هەیکەلەى)دەکەوێتە ناو باخچەى رووناکی بە رووبەری (٣٠٤٣,٥٠)م٢ بۆ ماوەى (٢٥)ساڵ بۆ مەبەستی (رێستورانت)نۆژەنکردنەوەى وە کرێگرتە پابەندبکرێت بە ئەنجامدانی دەرخستەی هاوپێچ لە ١٣/١/٢٠٢٥ بۆ ئەم مەبەستە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

پاڵپشت بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٦٧)لە (٢٠/٢/٢٠٢٥) ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانی ئەو(هەیکەلەى)دەکەوێتە ناو باخچەى رووناکی بە رووبەری (٣٠٤٣,٥٠)م٢ بۆ ماوەى (٢٥)ساڵ بۆ مەبەستی (رێستورانت)نۆژەنکردنەوەى وە کرێگرتە پابەندبکرێت بە ئەنجامدانی دەرخستەی هاوپێچ لە ١٣/١/٢٠٢٥ بۆ ئەم مەبەستە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێ ماددەى (٢٠)لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥)پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر ٥ ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بۆ خواستی کرێ گرتە , کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پێنج شەم ١٠/ ٤/ ٢٠٢٥

تێبینی :
١.ئەو هاولاتییەى شوێنەکەى بۆ دەردەچێت پێویستە لە ماوەى (٦) مانگ دوای گرێبەست دەست پێ بکات بە دروست کردنی بینا وە لە ماوەى دوو سال تەواوی بکات بە پێ نەخشە و پلانی پەسەند کراو , بە پێچەوانەوە گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
٢.پێویستە کرێگرتە پابەند بێت بە ئەنجامدانی دەرخستەى هاوپێج کە لە ١٣/١/٢٠٢٥ ئامادەکراوە.