ئاگاداری

ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی هەموارکردنەوەى شێوەى نەخشەى کەرتی ژمارە (٥٥ k)وە پێدانی ژمارە (٥٥k – a) پێشنیارکراو بۆ پارچەزەوی ژمارە…

لە ژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوى ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە /٩٠١ /١٦٥ لە ١٤/١/٢٠٢٥ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی هەموارکردنەوەى شێوەى نەخشەى کەرتی ژمارە (٥٥ k)وە پێدانی ژمارە (٥٥k – a) پێشنیارکراو بۆ پارچەزەوی ژمارە (٧٧٧ / ٧ ک ٩٣ حصارۆک)کە قوتابخانەى لەسەر ئەنجام دراوە وە گۆرینی رەگەزى پارچەزەوى ناوبراو لە (super market) بۆ (خزمەتگوزاری بازرگانی) لە سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی (٥) ى لە ٥ /٢/ ٢٠٢٥……. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣.