زیادکردنی ئاشکرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانی (١٠ کۆشک)لە سنوری بەرێوەبەرایەتی شارەوانی شەش لە گەرەکی…

دوا بە دوای ئاگاداریمان ژمارە (١٠/ ٢٦٤٠٨) لە (٣١/١٠/٢٠٢٤ )پاڵپشت بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٢٤٨)لە (١٧/٩/٢٠٢٤) ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانی (١٠ کۆشک)لە سنوری بەرێوەبەرایەتی شارەوانی شەش لە گەرەکی (سەربەستی / ٣٢ ک)لە نێوان باڵەخانەى بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر و شەقامی (١٢٠)م لە سەر بەشێک لە پارچەزەوى چمارە (٦٨٢٢ / ٣٢ ک ٤٤ وارش)بۆ ماوەى (١)ساڵ کە رووبەری هەریەکەکیان (١٢)م٢ لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (١٥) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت. کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سێ شەم ٢٥/ ٢/ ٢٠٢٥