ئاگاداری

ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی جیاکردنەوەى رووبەری (١٠٠٠٠)م٢ لە پارچەزەوى ژمارە…

لە ژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوى ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە /٩٠١ /٣٩٠ لە ٢٧/١/٢٠٢٥ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی جیاکردنەوەى رووبەری (١٠٠٠٠)م٢ لە پارچەزەوى ژمارە (١٠٦١٣ / ٢ک ٨١ گرەسور)وە جیاکردنەوەى رووبەری (١٥٦,٨٦)م٢ وە رووبەری (١٢٢,٣٥)م٢ لە رێگای گشتی ژمارە (٧١٩٥ / ٣ ک ٧٦ کونەگورگ) لە سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی (٤) ى لە ٢٩ /١/ ٢٠٢٥……. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣.