چـالاکی

چاککردنەوەی شکست و چاڵەکانی شەقامەکان

‎لە درێژەی کار و چالاکی و پڕۆژە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر و
‎ شارەوانیمان ، بەشی چاککردنەوەی ڕێگاوبانمان هەڵسا 
‎بە چاککردنەوەی سەرجەم ئەو شکست و چاڵانەی کە دروست ببوون لە شەقامی 💯 مەتری و شەقامی سەرەکی چوارڕیانی نەورۆز لەبازنەی یەکتربڕی 60 مەتری سایلۆوە نزیک چاودێری دارایی تاکو ترافیکی یەکتربڕی شەقامی 40 مەتری لە نێویشیاندا چاڵە دروست بووەکانی شوێنی سوڕانەوەکان U-Turns بە بەکارهێنانی بڕی 20 تۆن تێکەڵەی ئەسفەلتی، بەڵێنیش دەدەین کە پڕۆسەی چاککردنەوەی ڕێگاکان بەردەوام دەبێت لە ڕۆژانی داهاتوودا لە شەقامی 💯 مەتری گرتنەبەری ڕێ و شوێنی خێرا بۆ چاککردنەوەی شوێنە شکست خواردووەکان کە دەمێک بوو ببووە هۆی دروست کردنی ئاستەنگی زۆری  هاتووچۆ بۆ شوفێران کە سەرەنجام بووە مایەی دڵخۆشی بەکارهێنەرانی ئەو ڕێگایانە