دوابەدوای ئاگاداریمان ژمارە (١٠ / ٢٣٦٥٢) لە ٢/١٠/٢٠٢٤ پالپشت بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (١٤٠)لە (٢/٦/٢٠٢٤) ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ههلدهستێت بە بەکرێدانی زەوى بۆ مەبەستی کۆشک بە ژمارە و رووبەر کە لە خوارەوە ئاماژەى پێکرایە بۆ ئەم مەبەسته و ماوەى دیاری کراو لە خشتەى خوارەوە بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى وەزارەتی شارهوانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٢٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنهكه له رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوهرۆ دهست پى دهكات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی مادەى ٢٠ لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر یەک ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بو خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنهكه دهكهوێته سێ شەم ٨/ ١٢/ ٢٠٢٤
تێبینی:
١.ئەو هاولاتییانەى بریاری سپاردنی بۆ دەردەچی دەبێت بە پێی رێنماییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دیزاینی ئامادەکراو کۆشکەکە دروست بکات.
٢.ئەو کەسەى بریاری سپاردنی بۆ دەردەچێت دەبێت خۆی کۆشکەکە بەرێوە ببات و نابێت بە کەسێکی تری بدات بەرێوەى ببات یا خۆد بە کرێی بدات یا خۆد دەست هەڵدەوەشێنێتەوە و بێ گەرانەوە بۆ دادگا پابەندبوون لە پرۆسەى زیادکردنی ئاشکرا و لە کاتی پابەند نەبوون شارەوانی گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنێتەوە وە بێ گەرانەوە بۆ دادگا.پابەند نەبوون بە مەرجەکانی نووسراوى بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر ژمارە (١٤٦٨)لە ١٦/٥/٢٠٢٤.
٣.ئەو کەسەى خواستی بەشداربوونی دەبێت پێویستە بەر لە کاتی دیاری کراو داواکاری گشت بەڵگەنامە پێویستکان پێشکەش بە سەرۆکایەتی شارەوانی / لێژنەى ئاماژەپێکراوى سەرەوە بکات بۆ مەبەستی بەشدار بوون و دانانی بارمتەى یاسایی و دانی بەلێننامەى یاسلیی بۆ ئەم مەبەستە.
| ژ | شوێن | رووبەر | مەبەستی بەکارهێنان | ماوەی بە کرێدان |
| ١ | شەقامی ١٠٠م پێش کۆلێژی دەرمانسازی | ١٢ | کۆشک | ٣ ساڵ |
| ٢ | شەقامی مناره/پێش شۆقەکانی هاناسیتی/بەرامبەر صیدەلیه رۆستۆف | ٩ | کۆشک | ٣ ساڵ |
