ئاگاداری

ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی دانان و رێکخستنەوەى رێنمایی و گۆرینی بەکارهێنانی پارچەزەوییەکانی کە دەکەوێتە سەر چەند شەقامێک لە گەرەکی هەولێری نوێ.

لە ژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوى ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە /٩٠١/ ٣٦٦٥ لە ١٧ / ٩/ ٢٠٢٤ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی دانان و رێکخستنەوەى رێنمایی و گۆرینی بەکارهێنانی پارچەزەوییەکانی کە دەکەوێتە سەر چەند شەقامێک لە گەرەکی هەولێری نوێ.

١.شەقامی (٣٠ مەتری) رێگای چوون بۆ فیوچەر سیتی لە پارچەزەوى ٤٧٧ / ١٠٩ ک ٤٥ وارش دەست پێ دەکات وە لە پارچەزەوى ١٢٦ / ١٠٩ ک ٤٥ وارش کۆتایی دێت .
٢. شەقامی (٣٠ مەتری) کە لە پارچەزەوى (١٠٣٥ / ١٠٦ ک ٤٥ وارش) دەست پێ دەکات و لە پارچەزەوى ١٨٨٠ / ١٠٩ ک ٤٥وارش کۆتایی دێت لە گەل پارچەزەوییەکانی بەرامبەریان .
٣. شەقامی (٣٠ مەتری) کە لە پارچەزەوى (٤٢٢٦ / ١٠٦ ک ٤٥ وارش) دەست پێ دەکات وتاکو پارچەزەوى ١٤١١ / ١٠٦ ک ٤٥ وارش کۆتایی دێت لە گەل پارچەزەوییەکانی بەرامبەریان .
٤.شەقامی (٣٠ مەتری) لالاڤ کە لە شەقامی ١٢٠ م دەست پێ دەکات و تاکو پارچەزەوى ١٠٧٢ / ١٠٩ ک ٤٥وارش .
٥. شەقامی (٦٠ م)نێوان (١٠٩ ک ٤٥ وارش و ک ٢٠٣ اودل بریست ).

لە نێشتەجێ بوون بۆ تێکەڵاو لە سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی (٣٥) ى لە ٢٥ /٩/٢٠٢٤…. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣