لە ژێر رۆشنایی و پاڵپشت بە نووسراوى ب.گشتی وەبەرهێنانی هەولێر بە ژمارە /٣٨٩٦ لە ٢٦/٧/٢٠٢٣ لەگەل هاوپێچەکەى نووسراوى ب.نەخشەدانانی ئاوەدانی هەولێر بە ژمارە /٩٠١/ ٢٢٣٨ لە ٩ / ٧/ ٢٠٢٣ ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی گۆرینی سێکتەری پرۆژەى کۆمەلگای (گەشتیاری و ورزشی)بۆ (بازرگانی / کە پێکدێت لە چەند کۆگایەکی کەرستەى بیناسازی کە هەموو جۆرە کەرەستەیەکی بیناسازی لە خۆ دەگرێت) رووبەری (١٥٠٠٠)م٢ کە دەکەوێتە سەر بەشێک لە پارچەزەوى ژمارە (٤٦٤٣ / ١٠٩ ک ٤٥ وارش)وە بەشێک پارچەزەوى ژمارە (٤ / ١٧٥ ک ٤٥ وارش)وە بەشێک پارچەزەوى ژمارە (٩ / ١٠٧ ک ٤٥ وارش)وە بە پێ ی نووسراوى ب.تۆمارکردنی خانووبەرەى دووەمی هەولێر بە ژمارە / ٢٨٧٩ لە ١٤/٥/٢٠٢٤جیاکردنەوەى بە پێ ی نەخشەى کەرتی پەسندکراوى ژمارە (٦٤٣ K) لە سەر راسپاردەى ئەنجومەنی شاەوانی لە دانیشتنی (٣٢) ى لە ٤ /٩ /٢٠٢٤…. جا هەر کەسێک سکالا و تێبینى هەیە سەربدات لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر / ئەنجوومەنى شارەوانى لە ماوەى (٣٠)رۆژ لە دواى بلاوکردنەوەى ئەم ئاگاداریە لە رۆژنامە دواى ئەوە شارەوانى گۆرینەکە پەسەند دەکات … بە پێ ی یاساى بەرێوەبردنى شارەوانیەکان ژمارەى ٦ ى سالى ١٩٩٣
ئاگادارى گشت فەرمانگە میری و شێوە میرى و هاوولاتیان دەکەین کەوا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر هەڵدەستێ بە جاردانی گۆرینی سێکتەری پرۆژەى کۆمەلگای (گەشتیاری و ورزشی)بۆ (بازرگانی / کە پێکدێت لە چەند کۆگایەکی کەرستەى بیناسازی کە هەموو جۆرە کەرەستەیەکی بیناسازی لە خۆ دەگرێت)…
