زیادکردنی ئاشکرا

ئاگاداری هاولاتیان دەکەینەوە کەوا لیێژنەى یەکەمی فرۆشتن و بە کرێدانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵدەستێت بە بە کرێدانی شۆینی ناوبراو بە ژمارە و رووبەر کە لە خوارەوە ئاماژەى پێکرایە بۆ ئەم مەبەسته و ماوەى دیاری کراو لە خشتەى خوارەوە بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

دوابەدوای ئاگاداریمان ژمارە (١٠ / ١٧٧٨٧) لە ٦/٨/٢٠٢٤ ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانی زەوى بۆ مەبەستی پێشانگای ئۆتۆمبیل دوای پێشکەشکردنی شکاندنی بریار (کسرقرار)لە رێکەوتی (١١/٩/٢٠٢٤) پالپشت بە یریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (١٦٩) لە (٤/٧/٢٠٢٤) ئاگاداری هاولاتیان دەکەینەوە کەوا لیێژنەى یەکەمی فرۆشتن و بە کرێدانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەڵدەستێت بە بە کرێدانی شۆینی ناوبراو بە ژمارە و رووبەر کە لە خوارەوە ئاماژەى پێکرایە بۆ ئەم مەبەسته و ماوەى دیاری کراو لە خشتەى خوارەوە بە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٧) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی مادەى ٢٠ لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر یەک ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بو خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سێ شەم ٢٤/ ٩/ ٢٠٢٤

تێبینی:ئەو هاولاتییانەى شوێنەکانیان بۆ دەردەچێت پێویستە لە ماوەى دوو مانگ دوای گرێبەست دەست بە دروستکردنی بینا بکات وە لە ماوەى (٦)مانگ تەواوی بکات بە پێی نەخشە و پلانی پسندکراو کە بۆ شوێنەکە دیاریکراوە , بە پێچەوانەوە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە.

ژجۆرشوێنماوەى گرێبەسترووبەر
١بەشێک لە پارچەزەوی (٤ ک ٤٥ وارش)پێشانگای ئۆتۆمبیل١٥ سال٤٨٠ م٢