زیادکردنی ئاشکرا

دوا بە دوای ئاگاداریمان ژمارە (١٤٧٦) لە رێکەوتی (١/ ٧/ ٢٠٢٤) ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی پارچەزەوى ژمارە (١٢٩١٨ / ٣٢ ک ٤٤ وارش) بە رووبەری (١٥٠٠ م٢) بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ (نوسینگەى فیرکردنی ئۆتۆمبێل) بۆ ماوەى (٣ ساڵ) بە پێی بریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٥٩) لە ١٧/٣/٢٠٢٤ بۆ ئەم مەبەسته و ماوەى دیاری کراو لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

دوا بە دوای ئاگاداریمان ژمارە (١٤٧٦) لە رێکەوتی (١/ ٧/ ٢٠٢٤) ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی پارچەزەوى ژمارە (١٢٩١٨ / ٣٢ ک ٤٤ وارش) بە رووبەری (١٥٠٠ م٢) بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ (نوسینگەى فیرکردنی ئۆتۆمبێل) بۆ ماوەى (٣ ساڵ) بە پێی بریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (٥٩) لە ١٧/٣/٢٠٢٤ بۆ ئەم مەبەسته و ماوەى دیاری کراو لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (١٥) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی مادەى ٢٠ لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر یەک ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بو خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سێ شەم ١/ ١٠/ ٢٠٢٤

١.تێبینی: ئەو هاولاتییەى بەشداری زیادکردنەکە دەکات دەبی مۆڵەتی نوسینگەى فێرکردنی مەشقی شوفێری پێبیت وە کە زیاتر لە سالێک دەرچووبێت.
٢.ئەو هاولاتییەى مزایدەى بۆ دەردەچێت ئەرکی دروست کردن و ئامادەکردنی گۆرەپانەکە بۆ مەبەستی فێرکردنی ئۆتۆمبیل دەکەوێتە ئەستۆ.