زیادکردنی ئاشکرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی شوێنی ناوبراو بۆ ئەم مەبەسته و ماوەى دیاری کراو لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

دوا بە دوای ئاگاداریمان ژمارە (١٥٠٩١) لە رێکەوتی (١٠/ ٧/ ٢٠٢٤) ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی زەوى بۆ مەبەستی کۆشکی ژمارە (١)لە ناو باخچەى رووناکی دوای پێشکەش کردنی شکاندنی بریار (کسر قرار) لە رێکەوتی (٢٧ / ٨ / ٢٠٢٤)پالپشت بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (١٦٢)لە (١٣/ ٦/ ٢٠٢٤) ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی شوێنی ناوبراو بۆ ئەم مەبەسته و ماوەى دیاری کراو لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٧) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی مادەى ٢٠ لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر یەک ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بو خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ یەک شەم ٨/ ٩/ ٢٠٢٤

تێبینی :
١.ئەو هاولاتیانەى شوێنەکانیان بۆ دەردەچێت پێویستە لە ماوەى دوو مانگ دوای گرێبەست دەست بە دروستکردنی بینا بکات وە لە ماوەى (٦) مانگ تەواوی بکات بە پێی نەخشەو پلانی پەسەندکراو کە بۆ شوێنەکە دیاریکراوە , بە پێچەوانەوە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە .

ژجۆرشوێنماوەی گرێبەسترووبەر
١کوشک ژمارە (١)باخچەى رووناکی٣ ساڵ٣٢ م٢