ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ههلدهستێت بە بە کرێدانی ئەم شوێنانەى کە لە خشتەی خوارەوە هاتووە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى وەزارەتی شارهوانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٢٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنهكه له رۆژی دوای تەواو بوونی (١٥) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوهرۆ دهست پى دهكات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی مادەى ٢٠ لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر یەک ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بو خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنهكه دهكهوێته چوار شەم ٢٥/ ٩/ ٢٠٢٤
| ژ | ناوەرۆک | جۆری بەکارهێنان | رووبەر م٢ | ماوەى بە کرێدان |
| ١ | لەنگە | دوکان | — | چوار ساڵ |
| ٢ | پیشەسازی باشوور | گراج/دوکان | — | چوار ساڵ |
| ٣ | ١ / ١ تورەق | گراج/دوکان | — | چوار ساڵ |
| ٤ | ١٧١ شێخ احمد | گراج | — | چوار ساڵ |
| ٥ | کۆشک | کۆشک | — | چوار ساڵ |
| ٦ | دوکان | دوکان | — | چوار ساڵ |
| ٧ | اسواق راپرین | دوکان | — | چوار ساڵ |
| ٨ | اسواق زانیاری | دوکان | — | چوار ساڵ |
| ٩ | مارکێت-مینی مارکێت-سوپرمارکێت | مارکێت-مینی مارکێت-سوپرمارکێت | — | چوار ساڵ |
| ١٠ | مشتل | مشتل | — | چوار ساڵ |
| ١١ | بازاری ژیان | دوکان | — | چوار ساڵ |
