زیادکردنی ئاشکرا

پالپشت بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (١٤٠) لە (٢ / ٦/ ٢٠٢٤ ) و (١٢٤) لە (٣١ / ٧ / ٢٠٢٣) ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانی زەوى بە مەبەستی کۆشک بە ژمارە و رووبەری ئاماژە پێکراو لە خوارەوە بۆ ئەم مەبەستە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا…

پالپشت بە بریاری ئەنجومەنی شارەوانی ژمارە (١٤٠) لە (٢ / ٦/ ٢٠٢٤ ) و (١٢٤) لە (٣١ / ٧ / ٢٠٢٣) ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانی زەوى بە مەبەستی کۆشک بە ژمارە و رووبەری ئاماژە پێکراو لە خوارەوە بۆ ئەم مەبەستە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى وەزارەتی شاره‌وانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٢٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ رۆژی دوای تەواو بوونی (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی مادەى ٢٠ لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر (٣) ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بو خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ چوار شەم٧/ ٨ / ٢٠٢٤

تێبینی:
١.ئەو هاولاتیەى بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێ دەبێت بە پێی رێنماییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دیزاینی ئامادەکراو کۆشکەکە دروست بکات
٢.ئەو کەسەی بریاری سپاردنی بۆ دەردەچیت دەبێت خۆی کۆشکەکە بەڕێوە ببات و نابێت بە کەسێکی تری بدات بەرێوەی ببات یاخود بە کرێی بدات یا خود دەست هەڵگرێت لە گرێبەستەکە بۆ کەسێکی تر بۆ ئەم مەبەستە بەڵننامە بدات پێش بەشدار بوون لە پرۆسەى زیادکردنی ئاشکرا و لە کاتی پابەند نەبوون شارەوانی گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنتەوە و بێ گڕانەوە بۆ دادگا.
٣.ئەو کەسەى خواستی بەشداربوونی دەبێت پێویستە بەر لە کاتی دیاریکراو داواکاری گشت بەڵگەنامە پێویستەکان پێشکەش بە سەرۆکایەتی شارەوانی/لێژنەى ئاماژەپێکراوی سەرەوە بکات بۆ مەبەستی بەشداربوون و دانانی بارمتەی یاسایی و دانی بەڵێننامەى یاسایی بۆ ئەم مەبەسته.

ژشوێنرووبەرمەبەستی بەکارهێنان
١شەقامی ٦٠م نزیک یاریگاى وەرزشی و کمالیاتەکان١٢کۆشک
٢شەقامی ١٠٠م پێش مزگەوتی خەدیجە کوبرا١٢کۆشک
٣شەقامی کەس نەزان پێش نەخۆشخانەی رەسولی تایبەت٩کۆشک
٤شەقامی ١٠٠م پێش کولێژی دورمانسازی١٢کۆشک
٥شەقامی منارە / پێش شۆقەکانی هاناسیتی/بەرامبەر سەمونخانەى هەولێر٩کۆشک
٦شەقامی منارە / پێش شۆقەکانی هاناسیتی/نزیک بەنزینخانەى (mod oil)٩کۆشک
٧شەقامی منارە / پێش شۆقەکانی هاناسیتی/بەرامبەر صیدەلیە رۆستۆف٩کۆشک
٨پارکی کویستان زنجیرە یەک١٦کۆشک
٩پارکی کویستان زنجیرە دوو١٦کۆشک