ئاگادارى هاوڵاتیان دهكهینهوه كهوا لێژنهى یەکەمی فروشتن و بە کری دانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ههلدهستێت بە بە کرێدانی زەوى بۆ مەبەستی کۆشک کە لە خشتەى خوارەوە ئاماژەى پێ کراوە لە رێگای زیادکردنی ئاشکرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) ههركهسێك ئارهزووى بهشداری كردنى ههیه سهردانى وەزارەتی شارهوانى و گەشت وگوزار بکات ( لێژنەى ئاماژە پێکراوی سەرەوە و بەشی ژمێریاری / داهات ) بۆ وهرگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمتهى یاسایی بهرێژهى ٢٠% كهمتر نهبێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنهكه له رۆژی دوای تەواو بوونی (١٥) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوهرۆ دهست پى دهكات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ سالانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,هەروەها پێویسته دوای دانی کرێی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادە بێت بۆ واژوو کردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی مادەى ٢٠ لە رێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) پێداچوونەوە دەکرێت لە کرێ سالانە هەر یەک ساڵ جارێک بۆ بەرژەوەندی شارەوانی نەک بو خواستی کرێ گرتە تێچووی ( گوژمە ) بانگ کردن و بلاوکردنەوەی ئاگاداری و کرێی خزمەتگوزاری بە رێژەى (%٢ ) لە گۆژمەى بەرانبەر نرخی زەوى بە پێ ى مادەى (٣٥)برگەى (١) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ.بە پێی ماددەى (٢١) لە یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ,.. زیاد كردنهكه دهكهوێته رۆژی پێنج شەم ٣٠/ ٥/ ٢٠٢٤
تێبینی:
١.ئەو هاولاتیەى بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێ دەبێت بە پێی رێنماییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دیزاینی ئامادەکراو کۆشکەکە دروست بکات
٢.ئەو کەسەی بریاری سپاردنی بۆ دەردەچیت دەبێت خۆی کۆشکەکە بەڕێوە ببات و نابێت بە کەسێکی تری بدات بەرێوەی ببات یاخود بە کرێی بدات یا خود دەست هەڵگرێت لە گرێبەستەکە بۆ کەسێکی تر بۆ ئەم مەبەستە بەڵننامە بدات پێش بەشدار بوون لە پرۆسەى زیادکردنی ئاشکرا و لە کاتی پابەند نەبوون شارەوانی گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنتەوە و بێ گڕانەوە بۆ دادگا.
٣.ئەو کەسەى خواستی بەشداربوونی دەبێت پێویستە بەر لە کاتی دیاریکراو داواکاری گشت بەڵگەنامە پێویستەکان پێشکەش بە سەرۆکایەتی شارەوانی/لێژنەى ئاماژەپێکراوی سەرەوە بکات بۆ مەبەستی بەشداربوون و دانانی بارمتەی یاسایی و دانی بەڵێننامەى یاسایی بۆ ئەم مەبەسته.
| ژ | شوێن | جۆری بەکارهێنان | رووبەر م٢ | ماوەى بەکرێدان |
| ١ | باخچەى سۆز بەرامبەر فرۆکەخانەى نێوەدەولەتی هەولێر ژماره(١) | کۆشک | ١٦ م٢ | سێ ساڵ |
| ٢ | باخچەى تۆمار شوێنی تاپۆی کۆن ژمارە (٢) | کۆشک | ١٦ م٢ | سێ ساڵ |
| ٣ | پارکی شانەدەر ژماره (١) | کۆشک | ١٦ م٢ | سێ ساڵ |
