ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانی ئەو کۆشک و دوکانانەى خوارەوە کە ئاماژەیان پێکراوە لە خوارەوە بۆ ئەم مەبەستە و ماوەی دیاری کراو لە خشتەى خوارەوە بە رێگاى زیادكردنى ئاشكرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر بکات( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٥٠% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه له (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ ی ساڵانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێدراوی سەرەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرێتەبەر, وەهەروەها پێویستە دوای دانی کرێ ی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادەبێت بۆ واژووکردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز(ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەى (٢٠) لە رێنماییەکانى دارایی ژمارە (٥) سالى (١٩٨٦) بۆ زانینى گشت تێچوەکانى (برى گوژمە) بانگ کردن و بلاوکردنەوەى ئاگادارى (%٢ ) بە پێ ى مادەى (١)برگەى (٣٥) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ. . زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژی چوار شەم 30/ 11 / 2022
| ژ | ژمارەى مولک | جۆری بەکارهێنان | ماوەى بە کرێدان |
| 1 | کوشک/تیترا | کوشک | یەک ساڵ |
| 2 | کوشکی ژمارە (7) لە گەرەکی نوسەران | فرۆشتنی لەفە | یەک ساڵ |
| 3 | کوشک لەسەر پارچەزەوى (93/207 م 45 وارش بە ژمارە 7) | کوشک کیک و ساردەمەنى | یەک ساڵ |
| 4 | کوشک لەسەر پارچەزەوى (40 / 2104 ک 44 وارش بە ژمارە 9) | کوشک | یەک ساڵ |
