زیادکردنی ئاشکرا

ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی (نەخۆشخانەى تایبەت)نەخۆشخانەى سەردەم کە لە خوارەوە ئاماژە پێکراوە بۆ ئەم مەبەستە و ماوەی دیاری کراو لە خشتەى خوارەوە هاتووە بە رێگاى زیادكردنى ئاشكرا به‌ پێ یاساى ژماره‌ (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه‌ سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر بکات( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٥٠% كه‌متر نه‌بێت له‌ نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه‌ له‌ (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه‌ له‌ روژنامه‌ له‌ كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠)ڕۆژ کرێ ی ساڵانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێدراوی سەرەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرێتەبەر, وەهەروەها پێویستە دوای دانی کرێ ی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادەبێت بۆ واژووکردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز(ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەى (٢٠) لە رێنماییەکانى دارایی ژمارە (٥) سالى (١٩٨٦) بۆ زانینى گشت تێچوەکانى (برى گوژمە) بانگ کردن و بلاوکردنەوەى ئاگادارى (%٢ ) بە پێ ى مادەى (١)برگەى (٣٥) سالى ٢٠٢١ گوژمەى خزمەت گوزارى لە کرێ ى سالانەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەم هاولاتیەى کە زیاد کردنەکەى بۆ دەردەچێ. . زیاد كردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژی دووشەم ٢٥/ ٧/ ٢٠٢٢

تێبینى : بۆ زانین ئەوەى بەشدارى لە زیادکردنەکە دەکات دەبى ناسنامەى پیشەى واتە(پزیشک) بێت ئینجا دەتوانى بەدارى زیادکردنەکە بکات.

شوێنڕووبەر م٢مەبەستى بەکارهێنانبۆ ماوەى برى بارمتە
نەخۆشخانەى سەردەم٤٠٠٠ م٢نەخۆشخانەى تایبەتچوار ساڵ٩٠,٠٠٠,٠٠٠