ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێدانی دوکانەکانی لەنگە کە لە خوارەوە ئاماژە پێکراوە بۆ ئەم مەبەستە و ماوەی دیاری کراو لە خشتەى خوارەوە هاتووە بە رێگاى زیادكردنى ئاشكرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر بکات( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٥٠% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه له (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (30)ڕۆژ کرێ ی ساڵانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێدراوی سەرەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرێتەبەر, وەهەروەها پێویستە دوای دانی کرێ ی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادەبێت بۆ واژووکردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز(ناکل)هەژمار دەکرێت پێداچوونەوە دەکرێت لە کریی سالانە هەر (4)سال جارێک و بۆ بەرژەوەندی شارەوانى نەک بۆ خواستی کری گرتە گشت تێچووەکانى پارەی بانگ كردن و بلاوكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ . زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژی چوار شەم 29 / 6 / 2022
| شوێن(ناوچە) | جۆری بەکارهێنان | ژمارەی گرێبەست | ماوەى بە کرێدان |
| بازاری لەنگە | دوکان | 201 تاکوو ژمارە 400 | چوار ساڵ |
