ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بە کرێ دانی پیشانگای ئوتومبیل کە لە خوارەوە هاتووە بە رێگاى زیادكردنى ئاشكرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه بە مەرجیک ناسنامەى پسپۆری پیشەی هەبێت یا خود پشتگیری ئەنجومەنی پیشەی هەبی و سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر بکات( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٥٠% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه له (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات , پێویستە ئەو کەسەی لە مزایدە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (30)ڕۆژ کرێ ی ساڵانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل)هەژمار دەکریت بە پێی ماددەى (١٩) لە یاسای ئاماژە پێدراوی سەرەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرێتەبەر, وەهەروەها پێویستە دوای دانی کرێ ی سالانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات و لە هەمان ماوەدا ئامادەبێت بۆ واژووکردنی گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز(ناکل)هەژمار دەکرێت بە پێی ماددەى (٢٠) لە ڕێنماییەکانی دارایی ژمارە (٥) ساڵی (١٩٨٦), کری گرتە گشت تێچووەکانى پارەی بانگپارەى بانگ كردن و بلاوكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئەم هاواتیە کە زیاد کردنەکەی بۆ دەردەچێ . زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته روژی یەکشەمە 19/ 6 / 2022
| ژمارەی پیشانگاکانی ئۆتۆمبیل | ماوەى بە کرێدان |
| ١-٢-٣-٤-٥-٦-٧-٨-٩-١٠-١١-١٢-١٣-١٤-١٥-١٦-١٧-١٨-١٩-٢٠-٢١-٢٢-٢٣-٢٤-٢٥-٢٦-٢٧-٢٨- ٢٩-٣٠-٣١-٣٢-٣٣-٣٤-٣٥-٣٦-٣٧-٣٨-٣٩-٤٠-٤١-٤٢-٤٣-٤٤-٤٥-٤٦-٤٧-٤٨-٤٩-٥٠-٥١-٥٢-٥٣- ٥٤-٥٥-٥٦-٥٧-٥٨-٥٩-٦٠-٦١ | چوار ساڵ |
