ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە فرۆشتنی ئەو پارچەزەوى بە ژمارە و رووبەری ئاماژەپێکراو لە خوارەوە بۆ ئەم مەبەستە و ماوەی دیاری کراو لو خشتەی خوارەوە بە رێگاى زیادكردنى ئاشكرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر ( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٥٠% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه له (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات , پارەى بانگ كردن و بلاوكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی کڕیار. زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژى پێنج شەمە 26/ 5 / 2022
ژمارەی زەوی : 2204 / 45 م 44 وارش , رووبەر 132 م2 ,رەگەز : نیشتەجێ
