ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێدانى گەراجەکانى قوم و چەگلى باکوور کە ژمارەیان (٢٦) گەراجە لە خوارەوە هاتووە بە رێگاى زیادكردنى ئاشكرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر ( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى ٥٠% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خەملێنراو , زیادكردنه‌كه له (٣٠) یەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,پێویستە ئەوکەسەی لە مزایدە بریاری سپاردنی بۆ دەردەچێت لە ماوەی (٣٠) رۆژ کرێ ى ساڵانە بدات بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل) هەژمار دەکرێت بە پێى ماددەى (١٩) لە یاساى ئاماژە پێدراوى سەرەوە ڕێکارى یاسایی بەرانبەر دەگرێتە بەر , دواى دانى کرێ ى ساڵانە پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات , و لەهەمان ماوەدا ئامادەبێت بۆ واژووکردنى گرێبەست بە پێچەوانەوە بە پاشگەز (ناکل) هەژمار دەکرێت بە پێى ماددەى (٢٠) لە رێنماییەکانى دارایی ژمارە (٥) ساڵى ١٩٨٦, کرێ گرتە پارەى بانگ كردن و بلاوكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژى پێنج شەمە ١٢/ ٥ / ٢٠٢٢
| ژمارەى گەراجەکانى قوم و چەگلى باکوور | ماوەى بەکرێدان |
| ٤١ , ٩١ , ١٠٦ , ٤٠ , ٦٩ , ٣٨ , ٢٢ , ٣٤ , ٤٥ , ١٣ , ١٧ , ٢٩٨ , ٥٢ , ٧١ , ٨٢ , ١٠٧ , ٦١ , ٣٨٩ , ٣٨٨ , ٣٩٠ , ٨٥ , ٢٨٣ , ٣٣ , ٢٦ | چوار ساڵ |
