ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا لێژنه‌ى یه‌كه‌مى فرۆشتن و به‌كرێ دانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر هه‌لده‌ستێت بە بەکرێ دانى زەوى بە ژمارە و رووبەری ئاماژەپێکراو بۆ ئەم مەبەستە و ماوەى دیاری کراو لە خشتەى خوارەوە هاتووە به‌رێگاى زیادكردنى ئاشكرا به پێ یاساى ژماره (١) ى سالى (٢٠٢١) هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى به‌شداری كردنى هه‌یه سه‌ربدات له‌سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر ( لێژنەى ئاماژە پێکراوى سەرەوە و بەشى ژمێريارى / داهات ) بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر و دانانى بارمته‌ى یاسایی به‌رێژه‌ى 20% كه‌متر نه‌بێت له نرخى خەملێنراو , و وەرگرتنی مەرجەکانی هونەری و نەخشەى و دیزاینی پرۆژەکە کە پێویستە لەو کەسەى بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێ و گرێبەستی لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت پابەند بێت بە جێ بە جێ کردنی پرۆژەکە بە پێی نەخشەکە بەپێچەوانەوە گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێندرێت بەبێ ئەوەى مافی هیچ قەرەبووکردنەوەیەکی هەبێت ,زیادكردنه‌كه له ڕۆژى (٣٠) سییەمین ڕۆژى دوايى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئاگاداريه له روژنامه له كاتژمێر (١٢)ى نیوه‌رۆ ده‌ست پى ده‌كات ,ئەوکەسەی کە بڕیاری سپاردنی بۆ دەردەچێت پابەند بێت بە دانی کرێ سالانە لە ماوەی (٣٠) ڕۆژ لە رێکەوتی دەرچوونى بریاری سپاردن , و لە ماوەى (٦) رۆژ لە رێکەوتی دەرچوونی بریاری سپاردن دەبێت پاکانەى باجی دەرامەت پێشکەش بکات , و لە ماوەى ( یەک ) هەفتە لە دانى کرێ ساڵانە دەبێت ئامادە بێت بۆ واژووکردنى گرێبەست بە پێچەوانەوە واتا ئەگەر پابەند نەبێت بەم ئیلتیزاماتانەى ئاماژە پێکراو لە سەرەوە بە ( ناکل / پاشگەز ) هەژمار دەکرێت , پارەى بانگ كردن و بلاوكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ … زیاد كردنه‌كه ده‌كه‌وێته رۆژى چوار شەمە ٩/ ٢/ ٢٠٢٢
| ژمارەى زەوى (موڵکەکە) | ڕووبەر | ماوەى بە کرێدان | مەبەستی پرۆژەکە |
| ١٧٤ ک ٤٥ وارش ١٨٠ ک ٤٥ وارش | ٩٠٠٠ م٢ | یەک ساڵ | گۆرەپانى وەستانى ئۆتۆمبیل لە ناوچەى پیشەسازی باکوور |
